بەدوادچوون - INA
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: بڕیاریداوە هێرشە بڕیارلێدراوەکانی سەر ئێران کە ئێوارەی ئەمڕۆ جێبەجێ بکرێن هەڵبوەشێنێتەوە، و ئاماژەی بەوەشکرد: ئێران لەسەر مەرجە کۆتاییەکانی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕازی بووە.
ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترووس سۆشیاڵ" کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی، بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "لەبەر ئەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بەرزکراونەتەوە بۆ بەرزترین ئاستی سەرکردایەتی ئێران و ڕەزامەندییان لەسەر دراوە، منیش وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هێرش و ئۆپەراسیۆنەکانی بۆردومانکردنم کە بڕیاربوو ئەم ئێوارەیە دژی ئێران ئەنجام بدرێن، هەڵوەشاندەوە".
وتیشی: "گفتوگۆ و مەرجە کۆتاییەکان چ لە ڕووی بنەماوە بێت یان وردەکارییە وردەکان لەلایەن سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە پەسەندکراون، لەوانەش ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئیسرائیل، عەرەبستانی سعوودی، ئیمارات، قەتەر، تورکیا، پاکستان، بەحرەین، کوەیت، ئوردن، میسر و ئەوانی تریش".
لە کۆتاییدا دەڵێت: "گەمارۆدانی دەریایی بە تەواوی و بە کارایی دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی ئەم ڕێککەوتنە کۆتایی پێدێت، و لە ئایندییەکی نزیکدا کات و شوێنی واژۆکردنەکە ڕادەگەیەنرێت".

