بەدواداچوون – INA

بارەگای خاتەم ئەنبیا ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دووپاتیکردەوە: هێزەکانمان بە توندی وەڵامی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی وڵات یان سەربەخۆییەکەی دەدەنەوە.

فەرماندەی بارەگای خاتەم ئەنبیا ، لیوا عەلی عەبدوڵڵاهی ڕایگەیاند: "شەڕی ئێستا دەریخست کە گەلی ئێران بەرگری لە سەروەریی وڵات و سەربەخۆیی و ئاسایشەکەی دەکات"، ئاماژەی بەوەشکرد: "دوژمنان بەهۆی هەڵسەنگاندنە هەڵە و خەیاڵاوییەکانیانەوە لە بەدیهێنانی ئامانجە شوومەکانیاندا سەرنەکەوتن و ڕووبەڕووی شکستێکی ستراتیژی و شەرمەزارکەر بوونەوە".

وتیشی: "هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ئامادەیی تەواو و هۆشیاری و چاودێریی هەواڵگرییانەوە، وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەدەنەوە".