بەدواداچوون - INA

سوپای ئوردن، ئەمڕۆ پێنجشەممە، خستنەخوارەوەی ٢٠ مووشەکی ڕاگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئێرانەوە بەرەو ناوچەی ئەزرەق تەقێنرابوون.

سوپای ئوردن لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: "بەرگری ئاسمانی ئوردن ڕێگریی لێکردووە و ٢٠ مووشەکی خستووەتە خوارەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئێرانەوە بەرەو ناوچەی ئەزرەق تەقێنرابوون".

راشیگەیاند: "ڕێگریکردن لە مووشەکەکان بووەتە هۆی کەوتنەخوارەوەی پارچە بەبێ ئەوەی هیچ برینداربوون یان زیانێکی ماددی لێبکەوێتەوە"، و دووپاتیکردەوە: "ڕێگە بە هیچ پێشێلکارییەکی کایەی ئاسمانی ئوردن نادەین لەلایەن هەر لایەنێکەوە بێت".