بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی نەوت قەبارەی زیادبوونی هەناردەی نەوتی عێراقی بەپێی دوایین ڕێککەوتنی ئۆپێک پڵەس ئاشکرا کرد.
سەلیم ڕێکابی، وتەبێژی وەزارەتەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)-ی ڕاگەیاند: کۆمەڵەی ئۆپێک پڵەس بڕیاریداوە بەرهەمهێنان بە بڕی 188 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد بکات، کە پشکی عێراق لەو بڕە 26 هەزار بەرمیلە.
ئاماژەشی بەوەدا : کە زیادکردنەکە لە مانگی تەمووزی داهاتووەوە جێبەجێ دەکرێت.
باسم محەمەد خضیر، وەزیری نەوت بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بەشداری لە کۆبوونەوەی ئۆپێک کرد، کە تیایدا بڕیاردرا بەرهەمهێنان بە بڕی 188 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد بکرێت و بەسەر 7 وڵاتدا دابەش دەبێت، ئەوانیش عێراق،و سعودیە،و ڕوسیا،و کوێت، و کازاخستان،
و جەزائیر و عومانن.


