بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران،فەرمانی بە دەزگا پەیوەندیدارەکان کرد لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە هۆکارەکانی ئەو ڕووداوە بکەن کە لە قەزای بەتحا ڕوویدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : "عەلی فالح زەیدی،سەرۆک وەزیران،بە بایەخێکی زۆر و بەردەوامەوە لەگەڵ حکومەتی خۆجێیی پارێزگای زیقار و دەزگا تایبەتمەندەکانیان، بەدواداچوون بۆ لێکەوتەکانی ئەو ڕووداوە هاتوچۆیە دڵتەزێنە دەکات کە لە قەزای بەتحا ڕوویدا، کە بووە هۆی کەوتنی دەیان قوربانی و بریندار لە خەڵکی بەسرە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆک وەزیران، پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییەکان کرد و هیوای چاکبوونەوەی بە پەلەی بۆ برینداران خواست، فەرمانیشی بە دەزگا پەیوەندیدارەکان کرد لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە هۆکارەکانی ئەم ڕووداوە ئازاربەخشە بکەن،و چاودێری بەپەلە بۆ برینداران و زیانلێکەوتووان پێشکەش بکەن، و سەرجەم پشتیوانی و هاوسۆزییەک بۆ کەسوکاری ئەو قوربانییانەی گیانیان لەدەستداوە دابین بکەن.


