بەغدا-INA
فەرماندەیی هێزی ئاسمانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ، کە بۆ ئاژنسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردووویەتی ، وەڵامی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری "فۆربس"-ی ئەمریکی لە بەرواری (28ی ئایاری 2026) دایەوە، کە سەبارەت بە ئامادەیی و تواناکانی فڕۆکەی F-16ـی عێراقی بڵاوکرابووەوە، ڕاپۆرتەکەی بە نادروست و بەدوور لە ڕاستی وەسف کرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە بێت : فەرماندەییەکە لەبارەی توانای مرۆیی روونیدەکاتەوە : کە فڕۆکەوانەکانمان لەسەر ئاستێکی بەرز لە ئەمریکا ڕاهێنانیان پێکراوە، و تیمە ئەندازیار و تەکنیکییەکانمان عێراقین،و خاوەن بڕوانامەی نێودەوڵەتین و بە تەواوی توانای بەڕێوەبردنی ئەم دۆسیەیەیان هەیە، و ڕۆڵی کۆمپانیا بیانییەکان تەنها چاودێری و دابینکردنی پارچەی یەدەگە.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە بێت : ئاماری چالاکییەکان (1-12- 2014 تاوەکو 1ی6ی 2026 ،فەرماندەییەکە بۆ سەلماندنی توانای کارکردنیان، ئەم ئامارە وردانەی خستەڕوو:
کەتیایدا زیاتر لە 1.300 ئەرکی سەربازی کاریگەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش ئەنجام دراوە ، کە تیایدا زیانەکان بە دوژمن بریتی بوە لە کوشتنی 675 تیرۆریست و تێکشکاندنی 280 مۆڵگە و شوێنی خۆحەشاردانیان.
هەروەک لە چەک و تەقەمەنیدا : 2753 مووشەکی "هێڵ-فایەر" بە وردبینییەکی بەرز و هەڵدانی 13176 بۆمب بە قەبارەی جیاواز بەکار هێنراوە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : فەرماندەیی هێزی ئاسمانی عێراق جەختی کردۆتەوە کە هێزی ئاسمانی "دەستی بەهێزی" وڵات دەمێنێتەوە و خاوەن دیدگایەکی ستراتیژییە بۆ پەرەپێدانی تواناکان،و نوێکردنەوەی ئامێرەکان و پاراستنی سەروەریی ئاسمانی عێراق لە هەر هەڕەشەیەک.
