بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، (حزبوڵا)ی لوبنانی ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی جەنگی (ئیسرائیلی) لە ئاسمانی نەباتیە بە موشەک بەرپەرچ دراوەتەوە، هەروەها سەربازگەیەکی سەربازانی سوپای (ئیسرائیل)یان لە شارۆچکەی یەحمەر ئەلشەقیف کردووەتە ئامانج.
حزبوڵا لە بەیاننامەیەکدا ڕاشیگەیاندوە : بۆ بەرگری لە لوبنان و گەلەکەی، و وەڵامدانەوەی پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن دوژمنمان کە (ئیسرائیلی)ە و بەزاندنی ئاسمانی لوبنان، کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکەیەکی جەنگی ئیسرائیلیمان لە ئاسمانی نەباتیە بە موشەک بەرپەرچ دایەوە.
لە بەیاننامەیەکی تردا حزبوڵا دەشڵێت : بۆ بەرگری لە لوبنان و گەلەکەی، و وەڵامدانەوەی پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن (ئیسرائیلی) و ئەو هێرشانەی گوندەکانی باشووری لوبنانیان گرتەوە و بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی، کاتژمێر 16:00ی ئەمڕۆ یەکشەممە بە ژمارەیەک فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری تایبەت، سێ خێمەی سەربازانی سوپای (ئیسرائیلی)مان لە لێوارەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی یەحمەر ئەلشەقیف کردە ئامانج.
