بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم جەختیان لەسەر گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییە پتەوەکانی نێوان عێراق و ئوردن لە بوارە جیاوازەکاندا کردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمان لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاند: هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان،لە شاری عەممانی پایتەختی ئوردن، لە کۆشکی حوسەینییە لەگەڵ ،شا عەبدوڵڵای دووەم،شای شانشینی ئوردنی هاشمیی کۆبووەوە.

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە : کە هەردوولا لە میانی کۆبوونەوەکەدا جەختیان لەسەر گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییە پتەوەکانی نێوان عێراق و ئوردن لە بوارە جیاوازەکاندا کردەوە.