بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ، جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە سڕکردنی پارەی ئێران یان هەر سزایەک پێشوەختە لە چوارچێوەی هەر ڕێککەوتنێکدا هەڵناگرێت.
ترامپ،لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی (ئین بی سی نیوز) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، وتی: داوا ناکەم لوبنان بەشێک بێت لە ڕێککەوتنێکی کورتخایەن لەگەڵ ئێراندا.
هەروەک وتی: سڕکردنی پارەی ئێران یان هەر سزایەک پێشوەختە لە چوارچێوەی هەر ڕێککەوتنێکدا هەڵناگرمەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد : ئەگەر ئێران ڕەفتاری چاک بێت و کارێکی باش بکات، ئەوا لەو کاتەدا دەست بە گفتوگۆ دەکەین.
ووتیشی: ئەگەر بگەینە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، کار لەگەڵ ئێران دەکەین بۆ گەڕاندنەوە و لەناوبردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو.


