بەدواداچوون ـ INA

ئەمڕۆ هەینی، ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا رایگەیاند: کە دیدار لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکیی سەرۆکی ئۆکرانیا دەبێت تەنیا بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتن بێت.

پوتین لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: دیدار لەگەڵ ،ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکیی ،سەرۆکی ئۆکرانیا دەبێت تەنیا بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتن بێت پاش ئەوەی بگەینە چارەسەر.

پوتین ووتیشی: تێناگەم بۆچی ئۆکرانیا نایەوێت ئیدارەی ترەمپ وەک زامنێک بۆ گفتوگۆکانی ئاشتی ببینێت.

ئاماژەشی بەوە کرد: زێلێنسکی داوای کۆبوونەوەی کردووە، بەڵام من هیچ هۆکارێک بۆ ئەو دیدارە نابینم، ئێمە پێویستیمان بە ڕێککەوتنێکی ئاشتیی هەمیشەییە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا ڕەزامەندی دەردەبڕێت بۆ دیداری زێلێنسکی، پوتین جەختی کردەوە: لە ئێستادا هیچ مانایەک بۆ ئەوە نابینم.

ڕوونیشیکردەوە: ئەگەر ترەمپ لە دەسەڵات بوایە، جەنگی ئۆکرانیا ڕووی نەدەدا، ئیدارەی ئەوکاتەی ئەمریکاش گوێی بۆ ئێمە نەگرت.

پوتین ئەوەشی خستەڕوو: من ڕێز لە ترەمپ دەگرم و وێنەیەکی ئەرێنیم لە زهنی خۆمدا بۆ ئەو هەیە.

سەبارەت بە نامەکەی زێلێنسکی، پوتین ووتی: نامەکە کەمێک بێڕێزی تێدایە، ئایا ئامانجی داواکردنی دیدارە لەگەڵ من یان دوورخستنەوەی ئەوەیە؟ بەلای منەوە پێموایە بژاردەی دووەم ڕاسترە.