بەدواداچوون - INA
ڕافائێل گرۆسی،بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، جەختی لەوە کردەوە کە دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی ئاژانسەکە لە ناو ئێراندا بە داواکارییەکی سەرەکی دادەنرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنێکی تەکنیکی ورد بۆ دۆخەکانی پەیوەست بە بەرنامەی ناوەکیی ئێران.
گرۆسی وتی: ئاژانسەکە پێویستی بە گەڕانەوەیە بۆ ئەنجامدانی ئەرکە چاودێری و پشکنینەکانی خۆی، بەمەبەستی دڵنیابوونەوەی ڕاستەوخۆ لە دۆخەکە لەسەر زەوی و هەڵسەنگاندنی بە شێوەیەکی پیشەیی و بابەتیانە.
ووتیشی : ئاژانسەکە لە ئێستادا وا مەزەندە دەکات کە بڕی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران هێشتا لەو شوێنەدا ماوە کە ساڵی ڕابردوو کرایە ئامانج، ئاماژەی بەوەشکرد : دڵنیابوونەوەی کۆتایی لەو بارەیەوە پێویستی بە گەیشتنی پشکنەرانە بە شوێنە پەیوەندیدارەکان و ئەنجامدانی پشکنینی مەیدانی.
