بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران، لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی مەرجەعی ئاینی، ئایەتوڵڵا عوزما شێخ محەمەد ئیسحاق فەییاز، (قودس سڕرە) لە شاری کازمییەی پیرۆز بەشداریکرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : "عەلی فالح زەیدی ، سەرۆکوەزیران ،بەشداریکرد لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی مەرجەعی ئاینی، ئایەتوڵڵا عوزما شێخ محەمەد ئیسحاق فەییاز (قودس سڕرە) کە ڕۆژی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد، ئەمەش لەنێو ژمارەیەکی زۆر لە بەشداربووان لە پیاوانی ئاینی و هاووڵاتییان لە شاری کازمییەی پیرۆز.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : سەرۆکوەزیران پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی مەرجەع فەییاز دەربڕی،و لەخوای گەورە داواکار بوو خوالێخۆشبوو بە بەزەیی فراوانی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە کەسوکاو و خۆشەویستانی ببەخشێت.
وەک راگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : سەرۆکوەزیران ڕێوڕەسمی زیارەتی مەزارگەی هەردوو ئیمام، موسای کوڕی جەعفەری کازم و محەمەدی جەواد (سەلامی خوایان لێ بێت) ئەنجامدا، هەروەها ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی لەچوارچێوەی بەڕێوەچوونی مەڕاسیمەکە بینی.

