بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی،نووری کامیل مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ کۆچی دوایی مەرجەعی ئاینی، شێخ محەمەد ئیسحاق فەییاز دەربڕی.
مالکی،لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی (X)، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، تیایدا ڕایگەیاندوە : پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی جیهانی ئیسلامی،و حەوزەی زانستی، و سەرجەم ئیمانداران دەکەم بە بۆنەی کۆچی دوایی مەرجەعی گەورە، ئایەتوڵڵا شێخ محەمەد ئیسحاق فەییاز ، لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە بە بەزەیی و ڕەزامەندیی خۆی شاد بکات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
هەروەها مالیکی رایگەیاندوە: بە کۆچی دوایی ئەو، حەوزەی زانستی زانایەکی گەورەی لەدەستدا کە تەمەنی پیرۆزی خۆی لە خزمەتی ئاین و زانستدا بەسەر برد، میراتێکی زانستی و فیقهیی دەوڵەمەندی بەجێهێشت، و بەشداربوو لە پەروەردەکردنی نەوەکان لە زانایان و فێرخوازانی زانستەکانی ئەهلی بەیت (سەلامی خوایان لێ بێت).
وتیشی: ئێمە متمانەمان هەیە کە حەوزەی زانستی پیرۆز، بەو مەرجەع و زانایانەی هەیەتی، توانای ئەوەی هەیە درێژە بە پەیامەکەی بدات و ئەو بۆشاییەی کە بەهۆی ئەم کارەساتە گەورەیەوە دروست بووە، پڕ بکاتەوە،هەروەها لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە مەرجەعە گەورەکان و زانایانمان بپارێزێت، و ڕۆڵی حەوزەی زانستی لە دەوڵەمەندکردنی بزووتنەوەی فیقهی و هزری ئیسلامی بەردەوام بکات، و هۆشیاری فیقهی بە ئوممەت ببەخشێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگە سیاسی و هزرییانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە،و خوای گەورە لە خوالێخۆشبوومان مەرجەع شێخ محەمەد ئیسحاق فەییاز خۆش بێت، و خوا مەرجەع و زانایان و حەوزە زانستییە بەڕێزەکانمان بپارێزێت.


