بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ هەینی، نەبی بەری،سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان،ڕایگەیاند کە ڕازییە بە کشانەوەی حزبوڵڵا لە ناوچەی باشووری ڕووباری لیتانی،هاوکات لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی (ئیسرائیل) لەو ناوچانەی لوبنان کە هێشتا لەژێر داگیرکارییدان.

بەری وتیشی: ڕاگرتنی شەڕ دەبێت وشکانی و دەریا و ئاسمان بگرێتەوە، لەگەڵ ڕاگرتنی سەرجەم هێرشە سەربازییەکان و کاری وێرانکاری و تێکدان،جەختیشی لەسەر پێویستی پابەندبوونی سەرجەم لایەنەکان بە بڕگەکانی هێورکردنەوە بە شێوەیەکی هاوکات و بەرامبەر کردەوە.

سەرچاوە: جەزیرە