بەدواداچوون-INA

لۆران نونیز، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا ڕایگەیاند کە پۆلیس 416 کەسی لەو ئاڵۆزییانەدا دەستگیر کردووە کە لە چەند شارێکی فەڕەنسا دوای بردنەوەی یانەی پاریس سان جێرمان لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ ڕوویاندا.

ئاژانسی "فرانس پرێس" بە پشتبەستن بە وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا بڵاوی کردەوە کە 283 کەس لە ناوچەی پاریسی گەورە دەستبەسەر کراون.

هەروەها ئاماژەی بە برینداربوونی 7 ئەندامی پۆلیس کرد لە کاتی پشێوییەکاندا.

یانە فەرنسیەکە لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگدا کە لە بوداپێست بەڕێوەچوو، سەرکەوتنی بەسەر یانەی ئارسناڵی ئینگلیزیدا بەدەستهێنا.

یارییەکە لە کاتی ئاسایی و زیادکراودا بە یەکسانبوون بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات، بەڵام پاریس سان جێرمان بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان (پێنالتی) بە ئەنجامی 4-3 یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا.

سەرچاوە: فرانس پرێس