بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا سەرکەوتنی پلانی جەژن و ڕێکارە ئەمنییە تایبەتەکانی پێشوازیکردن لە حاجییانی ڕاگەیاند.
فەرماندەییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : سەرجەم ڕێکارە ئەمنییە تایبەتەکانی قۆناغی دووەم بۆ پاراستن و پێشوازیکردن لە حاجییان (میوانانی ماڵی خودا) و گەڕانەوەیان بۆ وڵات لە ڕێگەی ئاسمان و زەمینییەوە تەواو بوونە.
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەمە لە ڕێگەی هێزەکانمانەوە لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و ئەو هێزانەی پێیانەوە لکێندراون، لەگەڵ دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی گەڕانەوەی حاجییان تا گەیشتنیان بە سەلامەتی بۆ شوێنی نیشتەجێبوونیان، ئەنجامدراوە.


