بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی کەشناسی دۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ چوار ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند،کەتیایدا پێشبینی هەور و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.

لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: "سبەی دووشەممە ئاسمان لە ناوچەکانی ناوەڕاست ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت،بەڵام لە ناوچەکانی باکوور و باشوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور،و پلەکانی گەرماش بە گشتی بەرز دەبنەوە.

وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : پلەکانی گەرمای سبەی دووشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەمشێوەیە دەبێت: لە سلێمانی 31،و دهۆک 32،و هەولێر 33،و نەینەوا و کەرکووک 35،و ئەنبار 37،و سەڵاحەدین و دیالە و بابل 38،و بەغدا و کەربەلا و واسیت 39،و دیوانییە 40،و نەجەف 41،و زیقار 42،و میسان و موسەنا و بەسرە 43پلەی گەرمی دەبێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : بۆ ڕۆژی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور،و پلەکانی گەرماش کەمێک بەراورد بە ڕۆژی پێشوو بەرزتر دەبن.

وەک راگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور، و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە ڕۆژانی پێشوو.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بۆ ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، و هەندێک کاتیش لە ناوچەکانی باکوور نیمچە هەور دەبێت،و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە پلەکانی پێشوو.