بەغدا - INA - ئامینە سەلامی
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: بەرهەمهێنانی بەنزین بۆ 40 ملیۆن لیتر لە ڕۆژێكدا بەرزبووەتەوە بۆ پڕكردنەوەی زیادبوونی خواست.
حسێن تاڵب بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی سەر بە وەزارەتی نەوت، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : كۆمپانیاكە ڕێوشوێنی پێشوەختەی گرتۆتەبەر بۆ دەستەبەركردنی یەدەگی ستراتیژیی وەرگیراوەكانی نەوت و غاز، ئەمەش وەك جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت، هەروەها وەك ئامادەكارییەك بۆ ماوەكانی زیادبوونی خواست لەسەر سوتەمەنی، بەتایبەتی لەماوەی جەژن و بۆنە تایبەتەكان.
تاڵب ڕوونیكردەوە : كە هەردوو بەنزینی بەرز و ئاسایی كە بەردەستە بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی لە ناوخۆدا بەرهەمدەهێنرێت، ئاماژەی بەوەشكردووە بڕە بەردەستەكان بەسە بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی بازاڕی ناوخۆیی؟
ئاماژەی بەوەشكرد : كۆمپانیاكە لە پشووی جەژنی قورباندا بەهۆی گەشت و جووڵەی خێزانییەوە ڕووبەڕووی زیادبوونی بەرچاوی خواست لەسەر سووتەمەنی بووەتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كۆمپانیاكە بڕی زیادەی دابینكردووە بۆ دابینكردنی زیادبوونی پێویستییەكە، ئاماژەی بەوەشكرد، كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان ڕۆژانە نزیكەی 33 ملیۆن لیتر بەنزین پێشكەش دەكات بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی، ئاماژەی بەوەشكرد، بڕی پێشكەشكراو لەماوەی دوو ڕۆژدا زیادیكردووە بۆ 40 ملیۆن لیتر ڕۆژانە بەمەبەستی دابینكردنی خواست و زیادبوونی خواست و دڵنیابوون لە دابینكردنی سووتەمەنی بە ئاسانی بۆ هاوڵاتیان بەبێ ببێتەهیچ قەرەباڵغی و رێگاگیران.
