بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە عەلی فالح زەیدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێكی پیرۆزبایی لە سەرۆك وەزیرانی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی وەرگرت.
لە بەیاننامەیەكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژە بەوە كراوە : كە سەرۆك وەزیران پەیامێكی پیرۆزبایی لە سەرۆك وەزیران و حاكمی دوبەی و جێگری سەرۆكی ئیمارات شێخ محەمەد بن ڕەشید ئەلمەكتوم، بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پێگەیشتووە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : شێخ مەكتووم لە پەیامەكەیدا هیوای خۆی بۆ عێراق و هەموو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەربڕیوە بۆ بەهرەمەندبوون لە خۆشگوزەرانی و ئاسایش و نیعمەت.

