بەغدا – INA
ئەمڕۆ شەممە نزار ئامێدی سەرۆك كۆمار پەیامی پیرۆزبایی لە سەرۆكی وڵاتی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی و هەردوو جێگرەكەی بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پێگەیشت.
لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمارەوە بڵاوكراوەتەوە، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سەرۆك نزار ئامێدی پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە لە شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆكی وڵاتی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی و شێخ محەمەد بن ڕەشید ئال مەكتووم، جێگری سەرۆكی ئیمارات و سەرۆك وەزیران و حاكمی دوبەی و شێخ مەنسور بن زاید ئەلنەهیان، جێگری سەرۆكی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی و جێگری سەرۆك وەزیران و سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئیمارات پێگەیشت.
لە پەیامەكانیاندا سەرۆك و سەركردەكان پیرۆزبایی و هیوای دڵسۆزانەیان ئاراستەی سەرۆك كۆمار كردووە بەم بۆنە پڕ لە بەرەكەتەوە، داوایان لە خودای گەورە كردووە بیگەڕێنێتەوە بۆ عێراق و گەلەكەی، و بۆ گەلانی عەرەبی و ئیسلامی، بە چاكە و خۆشگوزەرانی و نیعمەتەوە، و تەندروستی و بەختەوەرییەكی زۆر بە هەموو لایەك ببەخشێت.

