بەغدا - INA

عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە عێراق لە تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستوویی سیاسی سەرکەوتوو بوو، هاوکات داوای کرد ئەم قۆناغە بقۆزرێتەوە بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهاتی نیشتمانی و جوڵاندنی کەرتە بەرهەمهێنەرەکان بەرەو ئاسۆیەکی فراوانتر و بەردەوامتر.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، لەگەڵ محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغداد کۆبووەوە.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، هەردوولا لە کاتی دیدارەکەدا جەختیان لە قووڵیی ئەو پەیوەندییانە کردەوە کە هەردوو وڵات و گەلی دۆست و دراوسێ کۆدەکاتەوە.

سەید حەکیم ستایشی خۆڕاگریی گەلی ئێرانی کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوسەختییانەی پێیدا تێدەپەڕێت، و ئاماژەی بە پێویستیی ڕاگرتنی جەنگ دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد، و ڕوونیشیکردەوە کە هەڵکشانی سەربازی تەنها دیمەنەکە ئاڵۆزتر دەکات و گرژییەکانی ناوچەکە زیاتر دەکات.

ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو: لەسەر ئاستی کاروباری عێراق، سەید حەکیم پێداچوونەوەی بۆ دیمەنی ئێستا کرد، و جەختی کردەوە کە عێراق لە تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستوویی سیاسی سەرکەوتوو بوو و توانی حکومەت پێکبهێنێت و بەرەو پێشەوە بچێت لە بەدیهێنانی شایستە دەستوورییەکاندا، ئاماژەی بەوەش کرد کە تەحەددیی ئێستا خاسیەتێکی ئابووری و دارایی هەیە، لە سایەی دابەزینی داهاتە نەوتییەکاندا.

سەید حەکیم داوای کرد ئەم قۆناغە بقۆزرێتەوە بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهاتی نیشتمانی و جوڵاندنی کەرتە بەرهەمهێنەرەکان بەرەو ئاسۆیەکی فراوانتر و بەردەوامتر.