بەغدا - INA
عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە ئەرکی ئێمەیە شایستە داراییەکانی خانەوادەی شەهیدانی هێزە ئەمنییەکان لە مووچە و زەوی نیشتەجێبوون دابین بکەین.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پێشوازی کرد لە ژمارەیەک لە کەسوکاری شەهیدانی هێزە ئەمنییەکان و پیرۆزبایی لەگەڵیاندا گۆڕیەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، زەیدی ئاماژەی بەوە کرد کە عێراق بە چەندین بارودۆخی سەختدا تێپەڕیوە و ئەگەر قوربانیدانی شەهیدان نەبوایە ئەوە ئەمڕۆ وڵات ئاسایش و سەقامگیری بەخۆوەنەدەبینی و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەرکی حکومەتە هەموو داواکارییەکانی خانەوادەی شەهیدان جێبەجێ بکات و کار بکات بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان
سەرۆک وەزیران ڕوونی کردەوە کە کەسوکاری شەهیدان لە سەرووی هەموو شتێکەوەن، چونکە خوێنی ڕۆڵەکانیان ئاڵای عێراقیان بەرزکردەوە و بوونی پتەوتر کرد و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەرکی سەرشانی ئێمەیە شایستەکانیان لە مووچە و زەوی نیشتەجێبوون دابین بکەین


