بەدواداچوون – INA
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرکۆنەی خۆی بۆ پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئاگربەست دەربڕی.
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: سەرکۆنەی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ئاگربەستو هەڕەشەکانی بەرامبەر بە ئێران و هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە دەکەین، ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕێکارە دەستدرێژکارانەکانی ئەمریکا پێشێلکارییەکی زەقە بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەی
نەتەوە یەکگرتووەکان.
هەروەها وتیشی: "بە توندی سەرکۆنەی دەستدرێژییە سەربازییەکەی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەکانی بەندەر عەباس لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا دەکەین، داواشی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد پابەند بێت بە جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتییە یاساییەکانی خۆی بۆ لێپرسینەوە لە دەستدرێژکارانی ئەمریکا.

