بەدواداچوون – INA

ڤلادیمیر بۆتین، سەرۆکی ڕووسیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی بەهێزییەوە بەشدارە لەو هەوڵانەی بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی ناوچەیی و جیهانی دەدرێن.

بۆتین ڕایگەیاند: تیرۆر و مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی کۆنترۆڵنەکراوی چەکی ئەتۆمی، هەڕەشەیەکی مەترسیدارن بۆ سەر هەموو وڵاتان، ئاماژەی بەوەش کرد کە هەڵکشانی گرژییەکان لە هەندێک ناوچە، کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەواوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە.

هەروەها وتی: ڕووسیا بەهێزییەوە بەشدارە لەو هەوڵانەی بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی ناوچەیی و جیهانی دەدرێن، داوای هەماهەنگییەکی تا دەکرێت نزیک کردەوە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی ناوچەیی و جیهانی بە شێوەیەکی گشتگیر.