دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەی کابینەی کۆشکی سپی ڕۆژی چوارشەممە،27ی مانگی پێنج سەبارەت بە وتووێژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران وتی "ئەوان زۆر حەز دەکەن ڕێککەوتنێک بکەن، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووینەتە ئەنجام."

ترامپ سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ تاران جەختی کردەوە "ئێمە دڵخۆش نین بەو دۆخە."

وتیشی "ئەگەرنا ناچار دەبین کۆتاییان پێبهێنین، هەموو شتێکیان لەناو چووە، ئەوان لە کاتێکدا دانوستان دەکەن کە هیچیان بە دەستەوە نەماوە. بەڵام دەبێت بزانین چی ڕوودەدات."

ترامپ وتی "ڕەنگە پێویست بێت بگەڕێینەوە و کۆتاییان پێبهێنین، ڕەنگە ئەوەش نەیکەین. لە ئێستادا، وا دیارە ئەوان تەنها دەیانەوێت ڕێککەوتنێک بکەن، پێموانییە هیچ بژاردەیەکی تریان هەبێت."