بەدواداچوون - INA

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، جەختیکردەوە: تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک سەبارەت بە ئێران بەدەست نەهاتووە، ئاماژەی بەوەشكرد: کە ئەو بەم دۆخە ڕازی نییە.

ترامپ لە لێدوانێکدا بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوە و جەنگ ڕایگەیاند: "ئێران دەیەوێت بگاتە ڕێککەوتن و پێموانییە هیچ بژاردەیەکی تری لەبەردەمدا بێت".

وتیشی: "ئێران دەیەوێت ڕێککەوتنێک ئیمزا بکات، ئێمەش یان ڕێککەوتنێکی لەگەڵدا دەکەین یان ئەرکەکە کۆتایی پێدەهێنین"، و ئاماژەی بەوەشکرد: "بەرپرسانی ئەو وڵاتە پێشبینی دەکەن من بەهۆی هەڵبژاردنەکانی خولی نێوەندەوە کۆتایی بە جەنگەکە بهێنم، بەڵام من گوێ بەوە نادەم".