بەغداد- INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدولحسێن موسەوی وەزیری تەندروستی، جەختیكردەوە لەسەر بەردەوامبوونی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی لە شەو و ڕۆژدا.
وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "عەبدولحسێن موسەوی وەزیری تەندروستی، لە ماوەی پشووی جەژنی قوربانی پیرۆزدا، بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانی بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان لە نەخۆشخانەی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی دەمار لە بەغداد ئەنجامدا".
رونیشیكردەوە: "وەزیر لە ماوەی پشووی جەژندا، سەردانی نەخۆشخانەی کیندی لە بەغداد کردووە".
لەم چوارچێوەیەدا، موسەوی جەختی لەسەر "بەردەوامبوونی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بە شێوەی شەو و ڕۆژ" کردەوە.



