بەدواداچوون- INA
کۆشکی سپی، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیکردەوە: دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بە شێوازێکی باش بەڕێوەدەچن.
بەرپرسێکی کۆشکی سپی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "تەنها گرێبەستێک واژۆ دەکرێت کە لە بەرژەوەندی گەلی ئەمریکادا بێت، و دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بە شێوازێکی باش بەڕێوەدەچن."
ئاماژەی بەوەشکرد: "دانوستانەکان هێڵە سوورەکانی خۆیان بە شێوەیەکی جیددی ڕوون کردووەتەوە."
سەبارەت بە چەکی ئەتۆمیش، ئەو بەرپرسەی کۆشکی سپی دەڵێت: "تەنها ڕێککەوتنێک واژۆ دەکرێت کە بە شێوەیەکی بڕاوە و بنبڕ گەرەنتی ئەوە بکات کە ئێران نەبێتە خاوەنی هیچ چەکێکی ئەتۆمی."
