بەغداد- INA

لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاریدا شەممەی داهاتوو یاری (پلەی ئۆف) لە نێوان هەردوو تیپی حدود و کەربەلا، لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی خولی نایابدا ئەنجام بدرێت.

یەکێتییەکە لە بەیاننامەیەکیاندا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا یاری (پلەی ئۆف) لە نێوان هەردوو تیپی حدود (خاوەنی پلەی سێیەم) و کەربەلا (خاوەنی پلەی چوارەم)، ڕۆژی شەممەی داهاتوو کە دەکاتە 30ی ئایار/ مایۆی 2026 لە یاریگای کەرخ لە بەغداد، لە کاتژمێر 7:00ی ئێوارەدا ئەنجام بدرێت."

ئاشكراشیكرد: "یارییەکە سێیەم تیپی سەرکەوتوو لە ڕکابەرییەکانی خولی نایابی ئەم وەرزە 2025/ 2026 دیاری دەکات بۆ یاری یەکلاکەرەوە لەگەڵ خاوەنی پلەی 18ی خولی ئەستێرەکانی عێراق."

جێگەی ئاماژەیە کۆنگرەی هونەری تایبەت بە یارییەکە، سبەینێ پێنجشەممە لە کاتژمێر 2:30ی پاشنیوەڕۆ لە بارەگای ڕابیتەی خولی پیشەگەرەکان لە بەغداد بەڕێوەدەچێت.