بەغدا -INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،عەلی فالح زەیدی،سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران،پەیامێکی پیرۆزبایی لە ،سارا زەعفەرانی زەنزری،سەرۆکی حکوومەتی تونس پێگەیشت، بە بۆنەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەران.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندوە : ئەمڕۆ ، عەلی فالح زەیدی،سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، پەیامێکی پیرۆزبایی لە ،سارا زەعفەرانی زەنزری،سەرۆکی حکوومەتی تونس پێگەیشت،کە تێیدا پیرۆزبایی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لێ کردووە.
وەک لەبەیاننامەکەدا : زەنزری، هیوای سەرکەوتنی بۆ زەیدی خواستووە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا، هاوکات جەختی کردووەتەوە لەسەر خواستی خۆی و حکوومەتی وڵاتەکەی بۆ کارکردن لەگەڵ بەڕێزیان بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە برایەتییە مێژووییەکان و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هاوکاری دوولایەنە لە بوارە جیاوازەکاندا، هەروەها هیواخوازی بۆ کردنەوەی ئاسۆی نوێ و بنیاتنانی هاوبەشیی بەڵێندار کە خێر بۆ هەردوو گەلی برادەر بهێنێت و خزمەتی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان بکات.