بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، شێخ نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی رایگەیاند: کە داماڵینی چەک، بریتییە لە داماڵینی توانای بەرگریی لوبنان و ئامادەکارییە بۆ قڕکردن و ئێمە قبووڵی ناکەین. ئاماژەی بەوەشدا کە پڕۆژەی (ئیسرائیلی) ئامانجی داگیرکردنی لوبنانە بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ.
قاسم لە وتارێکدا بە بۆنەی جەژنی بەرگری و ڕزگاری ، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە، تیایدا ڕایگەیاند: داماڵینی چەک واتای داماڵینی توانای بەرگری لوبنانە و ئامادەکارییە بۆ قڕکردن، ئەمەش شتێکە ناتوانین قبووڵی بکەین، هەروەها داوای لە حکومەتی لوبنان کرد لەو بڕیارانەی کە بەرامبەر بە بەرگری دەریکردوون پاشگەز ببێتەوە بۆ ئەوەی لە تەنیشت گەلەکەیەوە بوەستێت.
ووتیشی : پڕۆژەی ئیسرائیل بریتییە لە قڕکردنی بەرگری و داگیرکردنی لوبنان بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ لە چوارچێوەی پلانی خۆیدا.
قاسم دەشلێت: گەمارۆکانی ئەم دواییەی ئەمریکا ئامانجیان گوشار خستنە سەر ئێمەیە، ئەمەش نیشانەی شکستە لە بەدیهێنانی ئامانجەکاندا،
ئەوەشی خستە ڕوو : گەمارۆکان لاوازمان ناکەن، ئەگەر ئەمریکا زیاتر دڕندەیی بنوێنێت، ئەوا هیچ شتێکی لە لوبنان بۆ نامێنێتەوە چونکە لوبنان بەسەر سەری گەلەکەی و خۆشیدا وێران دەکات.
ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا ڕوونیشیکردەوە کە دەسەڵاتی لوبنان بە ئێمە دەڵێن: هاوکاریمان بکەن تا چەکتان لێ دابماڵین، بۆ ئەوەی ئیسرائیل دواتر بێتە ژوورەوە و ئێوە بکوژێت و گەلەکەتان ئاوارە بکات، بۆیە دەسەڵاتی لوبنان بەرپرسە لە سەروەری و پاراستنی وڵات، ئایا ئایا پابەندە بەوەی دەستوور لەوبارەیەوە دەستنیشانی کردووە؟
لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئامانج لە هەموو ئەو کوشتن و وێرانکارییانە ئەوەیە کە ئێمە بە چۆکدا بێنین، بەڵام ئێمە بە چۆکدا نایەین و لە مەیدانەکەدا دەمێنینەوە، و لەم جەنگە بە سەربەرزی دەردەچین، خانووەکان ئاوەدان دەکەینەوە،و خەڵکەکەمان بۆ ماڵەکانیان دەگەڕێنەوە، دوژمن بە شکستخواردوویی دەردەکەین و بەم نزیکانە ڕزگاریی سێیەم ڕادەگەیەنین.


