بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، هەیبەت حەلبووسی،سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و مستەفا نزار عانی ، وەزیری بازرگانی، تاوتوێی باشترکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەیان کرد کە پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندوە : "هەیبەت حەلبووسی،سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی لە مستەفا نزار عانی ،وەزیری بازرگانی کرد.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک دۆسیەی تایبەت بە کاری وەزارەتی بازرگانی و دیارترین ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە تاوتوێکران، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی چارەسەر و ڕێکارە پێویستەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارکردنی وەزارەتەکە و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاوڵاتیان کرا.

