بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،خالید شوانی،وەزیری داد،جەختی لە گرنگی فراوانکردنی بەدیجیتاڵکردن لە فەرمانگەکانی تۆماری خانووبەرە و گرتنەخۆی بەڕێوەبەرایەتی نوێ لە سیستەمی ئەلیکترۆنی و پشت بەستن بە دیجیتاڵکردن لە ڕاپەڕاندنی مامەڵەی هاووڵاتییان کردەوە، لە هەمان کاتدا ڕاسپاردەیەکی گشتگیری بۆ فەرمانگەی تۆماری خانووبەرە ئامادەکردوە،بۆ ئەوەی بخرێتە ناو بەرنامەی حکومەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی داد،دا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە : کە "خالید شوانی"وەزیری داد ، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کادیرە ئیدارییە پێشکەوتووەکانی فەرمانگەی تۆماری خانووبەرەی کردوە ، کە تێیدا پلانی داهاتووی فەرمانگەکە و میکانیزمەکانی پەرەپێدانی کارەکانیان تاوتوێکردوە بە جۆرێک کە لەگەڵ بەرنامەی حکومەتدا بگونجێت کە ئامانج لێی بە مۆدێرنکردنی دامەزراوە حکومییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە پێشکەش کراوەکانە بە هاووڵاتییان.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، وەزیری داد جەختی کردەوە لە گرنگی فراوانکردنی بەدیجاڵکردن لە فەرمانگەکانی تۆماری خانووبەرە و گرتنەخۆی بەڕێوەبەرایەتی نوێ لە سیستەمی ئەلیکترۆنی، و پشت بەستن بە دیجیتاڵکردن لە ڕاپەڕاندنی مامەڵەی هاووڵاتییان، کە ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە ئاسانکاری ڕێکارەکان و کەمکردنەوەی کات و ماندووبوون و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە کارامەیی و ڕەوانی.

هەروەک وەزیری داد ڕاسپاردەیدا بە پێویستی پەرەپێدانی ژێرخانی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان و دروستکردنی باڵەخانەی نوێ، بە جۆرێک کە لەگەڵ پێداویستییەکانی کاری مۆدێرن بگونجێت و بەشدار بێت لە بەهێزکردنی ئاستی دامەزراوەیی و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە دادوەرییەکان لە پارێزگا جیاوازەکاندا.