بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، عەدنان فەیحان دلێمی،جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان،جەختی کردەوە کە پەرلەمان بەردەوام دەبێت لە ڕۆڵی چاودێریی خۆی بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی سەرجەم بڕگەکانی بەرنامەی حکومی.

"فەیحان " لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : پەرلەمان بەردەوامە لە بەدواداچوون و جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەتەکەی ،عەلی فالح زەیدی، دوای دەنگدان لەسەر ڕاپۆرت و پێشنیارەکانی لیژنەی پەرلەمانی تایبەت بە تاوتوێکردنی بەرنامەی وەزاری، کە بووەتە بەشێکی پابەندکەر لە بەرنامەی حکومیدا.

ڕاشیگەیاند : کە ئەوەی بەدیهاتووە هەنگاوێکی پێشکەوتوو و بێ وێنەیە لە بەهێزکردنی تەواوکاری لەنێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردندا.

ئاماژەی بەوەشکرد : لیژنەی پەرلەمانی سەرکەوتوو بوو لە خستنەڕووی گۆرانکاری و پێشنیاری کوالێتی کە لە دانیشتنی متمانەداندا پەسەند کران،جەختیشی کردەوە کە پەرلەمان بەردەوام دەبێت لە ڕۆڵی چاودێریی خۆی بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی سەرجەم بڕگەکانی بەرنامەی حکومی و گۆڕینیان بۆ بەرنامەی کاری واقیعی کە خزمەتی هاووڵاتیان بکات و وەڵامدەرەوەی پێشینەی قۆناغی داهاتوو بێت.