بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی گشتی خانەنشینی ڕایگەیاند : کە ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانیان تەواو کردووە.

حوسام عەبدولستار، بریکاری سەرۆکی دەستەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دەستەی گشتی خانەنشینی ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانی بۆ مانگی حوزەیرانی داهاتوو بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی تەواو کردووە و ڕەوانەی بانکەکانیان کردووە بۆ گرتنەبەری ڕێکارەکانی دابەشکردن.

"عەبدولستار" داوای لەو خانەنشینانەش کرد هەرکات کورتەنامەیان بۆ پێ گەیشت، دەتوانن سەردانی شوێنی دابەشکردنی مووچە بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان .