بەغدا – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، هەیبەت ئەلحەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ ، موسەنا تەمیمی،وەزیری سەرچاوەکانی ئاو، میکانیزمەکانی بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانانیان تاوتوێ کرد بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی کەرتی ئاو دەبنەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمان لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاند: "هەیبەت حەلبووسی" سەرۆکی پەرلەمان ،پێشوازی لە ،موسەنا تەمیمی ، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو کرد.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی میکانیزمەکانی بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان کراوە، بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە پشتگیریکردنی پلان و بەرنامەکان بۆ باشترکردنی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی کەرتی ئاو دەبنەوە.


