بەغداد - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی پەروەردە،گۆڕانکاری لە خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی سێی ناوەندی بۆ خولی یەکەم (2025–2026) ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: بڕیاردراوە گۆڕانکاری لە خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی (پۆلی سێی ناوەندی) بۆ خوێندنی عەرەبی و بیانی واتا (زمانی ئینگلیزی) و ئەو ناوچانەی خوێندنی کوردی و تورکمانییان تێدایە بۆ ساڵی خوێندنی 2025–2026 (خولی یەکەم) بەپێی ئەو خشتەیەی هاوپێچ کراوە، بکرێت.

هەروەک ئاماژەی بەوەشکردووە : گۆڕانکارییەکە لە خشتەکەدا بەسەر سەرجەم قوتابخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکاندا بڵاودەکرێتەوە و پێویستە بە وردییەوە قوتابیان ئاگادار بکرێنەوە.