بەغداد – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، فالح ساری، وەزیری دارایی، جەختی لەسەر خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران کردەوە دوای جەژنی قوربانی پیرۆز.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە : کە "عەبدولڕەحیم جاسم شەممەری، وەزیری کشتوکاڵ،چاوی بە "فالح ساری "وەزیری دارایی کەوتوە،و تیایدا پێویستیی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران تاوتوێ کراوە،هەروەک : وەزیری دارایی بەڵێنی داوە ، کە شایستە داراییەکانی جووتیاران دوای جەژنی قوربانی پیرۆز خەرج بکرێت.
ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستەڕوو : کە هەردوولا تاوتوێی ئەگەری پشتیوانیکردنی کۆمپانیای گشتی نەهرەین بۆ تۆو و کۆمپانیای عێراقی بۆ بەرهەمهێنانی تۆویان کرد، لەگەڵ زیادکردنی بڕە پارەی تەرخانکراو بۆ وەزارەت دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابووری، هەروەها پشتیوانیکردنی وەزارەتی کشتوکاڵ بەو تەرخانکراوە داراییانەی کە پێویستییەتی لە کەرتە جیاوازەکانیدا لە تۆو و کەرەستە و ڤاکسین و جۆرەها پێداویستیی تری زۆر گرینگ.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : ئەم سەردانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزیر دێت بۆ پێشخستنی ڕەوشی کشتوکاڵ بە هەردوو کەرتە ڕووەکی و ئاژەڵییەوە، و چارەسەرکردنی بەربەستەکان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان لەپێناو خزمەتکردنی ئابووری نیشتمانی لە وڵاتدا.


