بەغداد – INA

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حەلبووسی، لەگەڵ وەزیری گواستنەوە وەهب حەسنی، هاوکاری دوولایەنەی نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردنیان تاووتوێ کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حەلبووسی، پێشوازی لە وەزیری گواستنەوە وەهب حەسنی کرد. لە میانی دیدارەکەدا، واقیعی کەرتی گواستنەوە لە وڵاتدا و ڕێگاکانی پەرەپێدانی، لەگەڵ بەهێزکردنی هاوکاری نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن تاووتوێ کران؛ ئەمەش بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی ئەم کەرتە زیندووە و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی."