بەغداد – INA

سەرۆکی هاوپەیمانی ئەساسی عێراقی، موحسین مەندەلاوی، و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق مسرور بارزانی، جەختیان لە گرنگیی بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی هاوبەش کردەوە بۆ چارەسەرکردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی ئەساس لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "سەرۆکی هاوپەیمانی ئەساسی عێراقی، موحسین مەندەلاوی،لە ماڵی میوانداری خۆی، پێشوازی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق مسرور بارزانی و شاندی هاوڕێی کرد، بە مەبەستی تاووتوێکردنی ئەو پێشهاتانەی کە گۆڕەپانی سیاسی بەخۆیەوەیان دەبینێت لەگەڵ بارودۆخی گشتیی وڵات."

ئەوەش هاتووە: "هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی هاوبەش کردەوە بۆ چارەسەرکردنی دۆسیە جیاوازە هەڵپەسێردراو و گرنگەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان، هاوکات چڕکردنەوەی هەوڵەکان و گفتوگۆ سیاسییەکانی نێوان هێزە نیشتمانییە جیاوازەکان خرایە ڕوو، بە شێوازێک کە بەشداربێت لە بەهێزکردنی پایەکانی دامەزراوەکانی دەوڵەت و پاڵپشتیکردنیان بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی بەرنامەی حکومەت و بەدیهێنانی داواکارییەکانی گەل و ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییەکانی ئێستا."