بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ شەممە ڕۆژنامەی واشنتۆن تایمز لە ڕاپۆرتێكدا ڕایگەیاند كە قالیباف، جەی دی ڤانس، ویتكۆف و كوشنەر ڕەشنووسی ڕێككەوتنێكیان پەسەند كردووە.

ڕۆژنامەكە ڕایگەیاندووە : كە محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، جێگری سەرۆكی ئەمریكا جەی دی ڤانس، ستیڤ ویتكۆف نێردەی تایبەتی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جارێد كوشنەر نێردەی سەرۆكایەتی ئەمریكا ڕەشنووسی ڕێككەوتنێكیان پەسەند كردووە و ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمریكا و ئێران لە ماوەی 24 كاتژمێردا تەواوبوونی ڕێككەوتنی ئاشتی ڕادەگەیەنن.

بەرپرسێكی پاكستانی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە : رێككەوتنی كاتی بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ، هەردوولا دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو شوێنەی كە لە كاتی دانوستانەكانی ئیسلام ئاباددا نزیك بوون لە ڕێككەوتن.

ئاماژەی بەوەشكرد : رێككەوتنی كاتی لە قۆناغی كۆتاییدایە و تاڕادەیەك گشتگیرە بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕەكە.