بەغدا - INA
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە فەرمانمان کرد چۆنێتی ئەنجامدانی ئەم هێرشە تاوانکارییە بۆ سەر سعوودیە و ئیمارات ئاشکرا بکرێت .
زەیدی لە پۆستێکدا لە سەکۆی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: جارێکی دیکە سەرکۆنە و ئیدانەی ئەو کارە تاوانکارییە دەکەین کە شانشینی عەرەبستانی سعوودیە و دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتووی برای بەئامانج گرت.
وتیشی: فەرمانمان کرد چۆنێتی ئەنجامدانی ئەم هێرشە تاوانکارییە ئاشکرا بکرێت و لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نەتەوەیی، لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوە پێکهێنرا.
جەختیشی کردەوە لەسەر گرنگیی ئەوەی لێکۆڵینەوەکە بە هاوبەشی بێت لەگەڵ برایان لە هەردوو وڵات؛ بە مەبەستی بینینی هەموو بەڵگەکان و ئەوەی دەیسەلمێنێت خاکی عێراق لە هەردوو هێرشەکەدا بەکارهێنراوە، تاوەکو هەموو ڕێکارە ئەمنی و یاساییەکان بەرامبەر تێوەگلاوان بگیرێتە بەر.
ئاماژەی بەوەش کرد کە "ڕەتی دەکەینەوە خاک و ئاسمانی عێراق بکرێتە شوێنی دەسپێکی هێرش بۆ سەر وڵاتانی برا و دۆست، و جەخت دەکەینەوە لەسەر ئەوەی کە عێراق ناوچەی بەیەکگەیشتنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بێت.


