بەغدا - INA
هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ محەمەد نووری ئەحمەد، وەزیری پیشەسازی و کانزاکان، ڕێگاکانی پاڵپشتیکردنی کەرتی پیشەسازیی تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی لە محەمەد نووری ئەحمەد، وەزیری پیشەسازی و کانزاکان کرد.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە دیدارەکەدا باس لە ڕێگاکانی پاڵپشتیکردنی کەرتی پیشەسازی کرا، و جەخت کرایەوە لەسەر گرنگیی گەڕاندنەوەی ڕۆڵی ئابووریی ئەم کەرتە، و بەهێزکردنی هاوکاری نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن، بە شێوەیەک کە هاوکار بێت لە پەرەپێدانی پیشەسازی نیشتمانی و پاڵپشتیکردنی پڕۆژە وەبەرهێنان و گەشەپێدانەکان.

