بەغدا - INA

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازیی سەر بە وەزارەتی بەرگری، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی لە بەغدا و ئەنبار ڕاگەیاند.

بەیاننامەیەکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ئاماژەی بەوە کردووە: بەپێی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەری هەواڵگریی سەربازی، کە جەخت لە دەستگیرکردنی هەموو داواکراوان بە دۆسیەی تیرۆر دەکەنەوە، و بەگوێرەی زانیاریی وردی هەواڵگری و لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی ناوازەوە، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازی لە بەشی هەواڵگری و ئاسایشی فیرقەی ١٧ی پیادە، توانییان تیرۆریستێک لە بەغدای پایتەخت دەستگیر بکەن.

بەیاننامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو: "لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا و بەپێی زانیاریی وردی هەواڵگری، مەفرەزەکانی هەواڵگریی سەربازی لە فیرقەی ١٠ی پیادە، توانییان تیرۆریستێک لە پارێزگای ئەنبار دەستگیر بکەن."

ئاماژەی بەوەش کردووە: تۆمەتبارەکان پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنیان بەپێی حوکمەکانی ماددەی (٤/١)ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بۆ دەرچووە، و ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییە پێویستەکان بەرامبەریان