بەغداد – INA
فۆئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، بانگهێشتنامەیەکی فەرمی ئاراستەی تاھیر باعوور، ڕاسپێردراو بە بەڕێوەبردنی کاروباری وەزارەتی دەرەوە و هاوکاری نێودەوڵەتی لە دەوڵەتی لیبیا کرد بۆ سەردانیکردنی عێراق.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "فۆئاد حسێن، وەزیری دەرەوە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن تاهیر باعوور، ڕاسپێردراو بە بەڕێوەبردنی کاروباری وەزارەتی دەرەوە و هاوکاری نێودەوڵەتی لە دەوڵەتی لیبیا پێگەیشت".
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژهی بۆ ئهوهیش كردووه هكه: "لە کاتی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، باعوور پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی فۆئاد حسێن کرد بەبۆنەی دووبارە متمانەپێدانەوەی وەک وەزیری دەرەوە، و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیدا".
هەر لەو پەیوەندییەدا، "باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان کۆماری عێراق و دەوڵەتی لیبیا و شێوازەکانی بەهێزکردنی هاوکاری هاوبەش کرا بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتی برا بکات، جگە لە جەختکردنەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و ڕاوێژکارییەکان سەبارەت بەو پرسانەی کە جێی بایەخی هاوبەشن. هاوکات وەزیر بانگهێشتنامەیەکی ئاراستەی باعوور کرد بۆ سەردانیکردنی عێراق، بە ئامانجی بەشداریکردن لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات".
ئاماژەی بەوەش کردووە: "هەردوولا باسیان لە دواین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە کردووە، و بەرپرسە لیبییەکە جەختی لەسەر گرنگی ئەو ڕۆڵە کردووەتەوە کە عێراق دەیگێڕێت لە پشتگیریکردنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمایەتی، و ئەو هەوڵانەی کە دەیدات بۆ بەهێزکردنی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا".


