دیوانییە - INA - سەفات عەزاوی
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی دیوانییە ڕایگەیاند: مهترسیدارترین پرۆسەی قاچاخچێتیی ماددەی هۆشبەری لە ڕێگەی باڵۆنێکی فڕیوەوە پووچەڵ کردووەتەوە.
فەرماندەی پۆلیسی دیوانییە، لیوا نەجاح مەحمود سوڵتان، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، ڕایگەیاند: "پۆلیسی دیوانییە بە هاوبەشی لەگەڵ مەفرەزەکانی هەواڵگری و بەشی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، توانیویانە پرۆسەیەکی قاچاخچێتیی جۆری و بێپێشینەی ماددەی هۆشبەر پووچەڵ بکەنەوە کە بۆ یەکەمجارە لە سنووری پارێزگای دیوانییەدا ڕوو بدات، کە ئەویش لە ڕێگەی باڵۆنێکی فڕیوەوە بووە".
ڕوونیشیکردەوە: "هێزە تایبەتمەندەکان بەدواداچوونیان بۆ تەنێکی نامۆ کردووە و توانیویانە بە سەرکەوتوویی بیخەنە خوارەوە"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "باڵۆنەکە بڕێکی زۆر حەبی هۆشبەری تێدابووە کە بە ١٢٠,٠٠٠ حەب دەخەمڵێندرێت و ٢٨ کیلۆگرامە، لەگەڵ ئامێری جی پی ئێس (GPS) کە بۆ پرۆسەی قاچاخچێتییەکە ئامادەکرابوون".

