بەغداد – INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ئەنیل بۆرا ئینان، جەختیان لەسەر هاریکاریی هاوبەش و بەرزکردنەوەی ئاستەکەی لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح زەیدی، پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری تورکیا لە عێراق، ئەنیل بۆرا ئینان کرد"، لە دیدارەکەدا تاوتوێی ڕێڕەوی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووڵایەنەکان و جەختکردنەوە لەسەر هاریکاریی هاوبەش و بەرزکردنەوەی ئاستەکەی لە بوارە جیاجیاکاندا کرا، بەتایبەتی لە مەلەفی هەناردەکردنی نەوت، پەرەپێدانی بەڕێوەبردنی ئاو، پڕۆژەی ستراتیژیی ڕێگای گەشەپێدان، هاوکات لەگەڵ هەماهەنگیی ئەمنی، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات بگەیەنێت.
بەپێی بەیاننامەکە، لە دیدارەکەدا "تیشک خرایەسەر ئەو هەوڵانەی کە ئامادەکراون بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا، و جەخت لەسەر گرنگیی پشتگیریکردنی بژاردەی دانوستان لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران، و پشت بەستن بە چارەسەرە دیپلۆماسییەکان و گفتوگۆ کرایەوە، بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامیی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهاندا".


