بەغداد – INA

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: دەستکراوە بە کارکردن بە سیستمی پێشوەختی حیجزی ئەلیکترۆنی بۆ سەرجەم مامەڵە و خزمەتگوزارییە کۆنسوڵییەکان.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، هاتووە: "وەزارەتی دەرەوەی عێراق / فەرمانگەی کۆنسوڵی، لە چوارچێوەی ئاراستەکانی حکومەتی عێراق بەرەو گۆڕانی دیجیتاڵیی هەمەلایەنە و گەشەپێدانی خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان، دەستپێکردنی کارکردن بە سیستمی پێشوەختی حیجزی ئەلیکترۆنی بۆ سەرجەم مامەڵە و خزمەتگوزارییە کۆنسوڵییەکان ڕادەگەیەنێت".

فەرمانگەی کۆنسوڵی داوای لەو هاووڵاتییە عێراقییانە کردووە کە ئارەزووی سەردانیکردنی فەرمانگەکەیان هەیە کە "پێویستە پێش ئامادەبوونیان حیجزی ئەلیکترۆنیی پێشوەختە ئەنجام بدەن، ئەمەش بە ئامانجی ڕێکخستنی سەردانەکان، ئاسانکاریی ڕێکارەکان، کەمکردنەوەی کاتی چاوەڕوانی، و دەستەبەرکردنی مافی هاووڵاتیان، بە شێوازێک کە یارمەتیدەر بێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی کۆنسوڵیی کاراتر و خێراتر".

لینکی حیجزکردن:

https://icass.mofa.gov.iq