بەغداد – INA

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەردانێکی بۆ وەزارەتی نەوت ئەنجامدا، و لە هەمانکاتدا سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کادیرانی باڵای وەزارەتەکەی کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، سەردانی بۆ وەزارەتی نەوت کرد، و سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کادیرانی باڵای وەزارەتەکەی کرد، بە ئامادەبوونی وەزیرانی نەوت و دەرەوە و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران".