بەدواداچوون - INA
ڕووسیا و چین، ئەمڕۆ چوارشەممە، داوای ڕاگرتنی هەمیشەیی تەقەکردنیان لە غەززە کرد.
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی ڕووسیا و چیندا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، هاتووە: "پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و پەکین گوزارشت لە هاوپەیمانێتییەکی سەربازی (تەکەتول) ناکەن و خەسڵەتی ڕووبەڕوبوونەوەیان نییە و دژی هیچ دەوڵەتێکی دیکە نین، بەڵکو پەیوەندییەکانمان بەشدارن لە بەهێزکردنی سیستمێکی جیهانی فرەجەمسەری دادپەروەرانە و یەکسان".
بەیاننامەکە داوای لە "لایەنەکانی ململانێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە کە پەنا ببەنە بەر دانوستان"، و ئاماژەی بەوەشکردووە: "هیچ دەوڵەت یان گەلێکی پلە دوو لە جیهاندا نییە، و هەژموونخوازی بە هەر شێوەیەک بێت قبوڵکراو نییە".
هەروەها لە بەیاننامەکەدا جەختکراوەتەوە: کە "ڕووسیا و چین میکانیزمەکانی هاوکاری لە بواری سەربازیدا بەهێزتر دەکەن، و دژی بەکارهێنانی مافەکانی مرۆڤن وەک بیانوویەک بۆ دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی، هەروەها بەردەوام دەبن لە ڕووبەڕوبوونەوەی تەحەددا و هەڕەشە جیاوازەکان".
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: "پڕۆژەی قوبە زێڕینەکەی ئەمریکا کاریگەری نەرێنی جددی لەسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی هەیە"، لە کۆتاییشدا داوای "ڕاگرتنی هەمیشەیی تەقەکردنی لە کەرتی غەززە" کردووە.


